كوردى

لە هەولێر کافتریا و سەنتەرەکان لەژێر پشکنین و کۆنتڕۆڵدان

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

تیمه‌كانى پشكنینى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چاودێرى ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ هاووڵاتییە بیانییه‌كان كارى تێدا ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌ پابه‌ندبوونیان به‌ رێنماییەکانی ته‌ندروستى.

 

سامان به‌رزنجى، به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌ كافتریا و سه‌نته‌ره‌كان كارده‌كه‌ن كارتى پزیشكیان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ى پشكنینى پزیشكیان ئه‌نجامداوه‌ شوێنەکان له‌ ژێر كۆنترۆڵه‌ و هه‌موو رێنمایی و مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكراوه‌”.

 

گوتیشى: “تیمى پشكنینمان هه‌یه‌ به‌دواداچوون ده‌كه‌ن هه‌ر شوێنێك مۆڵه‌تى ته‌ندروستى نه‌بێت ئه‌وا ڕێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، له‌م ساڵدا له‌ ئه‌نجامى پشكنینى كرێكاره‌ بیانییه‌كاندا 17 حاڵه‌تی ئایدز تۆماركراوه‌ و ئەو کرێکارانەش بۆ وڵاته‌كانیان ڕه‌وانه‌ كراونه‌ته‌وه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك