كوردى

بەرپرسێک هۆكارى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان ئاشكرا ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەرپرسێکی پارتی ڕای دەگەیەنێت، کە کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بۆ لێکنزیک بوونەوەیە، نەک بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆیە ئەوەی لەکۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی باسکرا، لەگەڵ گۆڕانیش باسکرا.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممە 11/ 12/ 2018ی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی 100٪ بۆ پێکهێنانی حکوومەت نەبوو، تەنها بۆ ئەوە بوو لێکنزیکبوونەوەی زیاتر دروست ببێت و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت بچێتە پێش“.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ هاوكات تاوتوێی پێكهێنانى لێژنەیەک بۆ ئاساییکردنەوە دۆخی کەرکووک كرا و، جگەلەوەش لە بەغدا پارتى و یه‌كێتى هاو هەڵوێست بن.

بەرپرسەکەی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، کە بە پێویست زانراوە لەگەڵ گۆڕانیش هەمان کۆبوونەوە بکرێت، چونکە پارتی بڕیاری داوە هاوتەریب لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بڕوات، لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ئەنجام درا.

بڵند ئیسماعیل، گوتیشی: ”بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئەگەری بەشداریکردنی لەحکوومەت زیاترە لە بەشداری نەکردن، بۆیه‌ ”بەدڵنیاییەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بابەتی پێکهێنانی حکوومەت و بەغداشی تێدابووە“.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك