كوردى

حكوومه‌ت برای سه‌رۆك په‌رله‌مانی توركیای له‌سەر كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری دادگای 9ی ئه‌نكه‌را، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی مانگی سووری توركی له‌ ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را له‌ كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌، كه‌ یه‌كێكیان برای بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیایه‌.

به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی مانگی سووری توركی داوایان كردبوو كۆنگره‌ی رێكخراوه‌كه‌یان بكرێت و كه‌سی تازه‌ بهێنرێته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام كۆنگره‌ نه‌كرا و دۆسیه‌كه‌ش بردرایه‌ به‌رده‌م دادگا و دادگاش به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی دوورخسته‌وه‌ و فه‌رمانبه‌ری تازه‌ی له‌ شوێنیان دانا.

ئه‌حمه‌د حیزانلیئۆغلو سه‌رۆكی مانگی سوری توركی له‌ ئه‌نكه‌را له‌ كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئیلهام یڵدرم كه‌ برای بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیایه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری مانگی سووره‌ له‌ ئیسته‌نبۆڵ له‌ كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌ و فه‌رمانبه‌ری تر به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ شوێنیان دانراوه‌.

رێكخراوی مانگی سووری توركی له‌ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان له‌ ساڵی 1868 دامه‌زراوه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ هاوكاری كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات، له‌رووی سۆسیال و خوێنبه‌خشین و ته‌ندروستی و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك