كوردى

یه‌كه‌م باره‌ نه‌وتى كه‌ركووك به‌م كۆمپانیا جیهانییه‌ فرۆشرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

داتا و زانیارییه‌كانى شوێنكه‌وتنى كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌كانى سووته‌مه‌نى ئاشكراى ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كه‌م باره‌ نه‌وتى كه‌ركووك ، به‌ كۆمپانیایه‌كی ڕووسی فرۆشراوه‌ و كه‌شتییه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ى ده‌ریادایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پاڵاوگه‌یه‌كی كۆمپانیاكه‌ له‌ ئیتاڵیا.

به‌پێی زانیارییه‌كانى ڕیڤینیتیڤ ئایكۆن، كه‌شتى بارهه‌ڵگرى سه‌ر به‌ كۆمپانیاى “لیتاسكۆ”، باڵی بازرگانى كۆمپانیاى “لۆك ئۆیل”ى ڕووسی، كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ سوویسرایه‌، له‌ 10/ 12/ 2018 به‌ڕێكه‌وتووه‌.

كه‌شتییه‌كه‌ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووكی له‌ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركی باركردووه‌ و له‌ ڕێگه‌دایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پاڵاوگه‌یه‌كی سه‌ر به‌ كۆمپانیا ڕووسییه‌كه‌ له‌ ئیتاڵیا.

هاوكات ئاژانسى “ڕۆیته‌رز” زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و، له‌وباره‌یه‌وه‌ بریكارێكی باره‌ نه‌وته‌كه‌ ڕای گه‌یاندووه‌: “بڕیاره‌ لیتاسكۆ دوو باره‌ نه‌وتى دیكه‌ له‌ نه‌وتى كه‌ركووك بكڕێت و هه‌ر له‌م مانگه‌دا بارى بكات”.

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو حكوومه‌تى به‌غدا و هه‌ولێر به‌ڕێككه‌وتن گه‌یشتن، له‌مانگى ڕابردووه‌وه‌ ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك به‌خاكى كوردستاندا بۆ به‌نده‌رى جه‌یخانى توركی، كرایه‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك