كوردى

ئەردۆغان: دەست بە ئۆپەراسیۆنی خۆرهەڵاتی فورات دەکەین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە و یەپەگە لە خۆرهەڵاتی فورات دەستپێدەکەن.

ئەردۆغان لە میانی لوتکەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو و گوتارێکی پێشکەش کرد، گوتی “باكووری سووریا باشووری ئێمه‌یه‌، لە هه‌وڵی ئەوەدان رێڕه‌وی تیرۆر له‌وێ بنیات بنێن، ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌وانە تیرۆریستن، كەچی هاوبه‌شه‌ ستراتیجییه‌كانمان له‌ سه‌روویانه‌وه‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌وانە تیرۆریست نین. ئه‌وانە باڵی راست و چه‌پی په‌كه‌كه‌ن، هه‌موو به‌ڵگه‌كان دیارن. ئێوه‌ بۆچی نایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هەنگاو بهاوێژن و له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌ جموجۆڵدان؟”.

گوتیشی “لە ئیدلب رێگەمان لە روودانی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی گرت. نۆرەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەمانە لە خۆرهەڵاتی فورات بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆر. لە منبج تاکتیکێکی سەرقاڵکردن بێ ئەوەی بتواندرێت ئینکاری لێ بکرێت، جێبەجێ کراوە. ئەمە تا ئێستەش جێبەجێ دەکرێت”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی “وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌و روومان قسه‌ی ئه‌رێنی ده‌كه‌ن هێنانی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازیان كه‌ دژی داعش هه‌ڵبژاردووه‌. وه‌ك دوا كار ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هه‌نگاونان بۆ راهێنانكردن به‌ ٣٠ هه‌زار تیرۆریست. ده‌شڵێن شتی وا نییه‌”.

گوتیشی “ئیتر لە سووریا ھەڕەشەیەک نییە بە ناوی داعش. ئەمە بۆ ئێمە چیرۆکێکە. گوزارشتمان لەوە کرد کە لە میانی چەند رۆژێکدا، ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە خۆرهەڵاتی فورات دەستپێدەکەین”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك