كوردى

ئه‌و گۆرانیه‌ی له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زۆرترین گوێگری هه‌بووە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌و گۆرانیه‌ی له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زۆرترین گوێگری هه‌بووە

 

گۆرانی “بوهیمیان رابسودی” كه‌ له‌لایه‌ن گرووپی رۆكی به‌ریتانی “كوین” گوتراوه‌ له‌ سه‌ده‌می بیسته‌مدا زۆرترین گوێگری هه‌بووه‌.

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی لایه‌ن Universal Music Group بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، گۆرانییه‌كه‌ 1.6 ملیار كه‌س گوێگری بوون.

گۆرانی “بوهیمیان رابسودی” گۆرانییه‌كی كلاسیكه‌ و 6 خوله‌كه‌، له‌ فیلمی “بوهیمیان رابسودی”دا گوتراوه‌، ئه‌و فیلمه‌ی باسی له‌ ژیانی ئه‌ستێری رۆكی جیهانی فریدی مێركۆری ده‌كات.

گۆرانییه‌كه‌ لە چه‌ندین شوێنی وه‌كو یوتیوب و سپۆتیفای و ئه‌پڵ میوزیك و دیزر میوزیك بڵاو كراوه‌تەوە.

جگه‌ له‌م گۆرانییه‌ی بوهیمیان رابسودی، هه‌ریه‌ك له‌ گۆرانییه‌كانی “سمێلز لایك تین سبیریت” له‌ گرووپی “نیرفانا” و “سویت چایەڵد ئو ماین” له‌ گرووپی “گانز أند روز” زۆرترین گوێگریان هه‌بووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك