كوردى

سلێمانی… بەندیخانەیەك شكا و چەندین بەندكراو هەڵاتوون

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

هێزێکی زۆری ئەمنی لە شارەدێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆکراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)یش، هێزەکە بۆ دەستگیرکردنی چەند هەڵاتووێکی یەکێک لە بەندیخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی چوونەتە ناوچەکەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (باسنیوز) كەوتوون، ئەو ھێزە بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند ھەڵاتووێکی یەکێک لەبەندیخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی چوونەتە ناوچەی بازیانی سەر بە پارێزگاكە، بەڵام تاوەکو ئێستە ژمارەی بەندكراوەكان و ئەو بەندكراوانەی لێوەی هەڵاتوون ئاشکرا نەکراوە.

لەمبارەیەوە عەمید ئاسۆ شێخ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند “ئەو ھێزەی کە بەرەو بازیان ڕۆیشتووە پەیوەندی بەئێمەوە نییە، چونکە ھێزی ئەمنی ئێمەیان لەگەڵدا نەبووە”.

ئاماژەی بەوەش دا “ئەگەر ئەو ھێزەی لە بازیان کۆبوونەتەوە، پێویستیان بەھێز ھەبێت، ئێمە ئامادەین ھێزیان بۆ بنێرین و خودی خۆشم ئامادەم بڕۆم بۆ ئەو شوێنە”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك