كوردى

بەرهەم ساڵح ستایشی نادیە موراد دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دوای وەرگرتنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نادیە موراد چالاکوانی ئێزدی گەڕایەوە عێراق و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی و پێرۆزبایی لێکرا، ئەمڕۆ سەردانی کۆشکی کۆماریی لە شاری بەغدا کرد لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند کە نادیە موراد نوێنەرایەتی خۆی ناكات بەتەنیا، بەڵكو دەنگی زۆربەی كچانی رەگەزەكەی خۆیەتی لە عێراق.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی کۆماری ڕێوڕەسمێک بۆ پێشوازیکردن لە نادیە موراد سازکراوە و لەمیانەدا بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە” خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رێزلێنان و هاوسۆزی جیهان دەردەخات بەرامبەر بەو كەسانەی بونە قوربانی تاوانەكانی داعش لە عیراقدا”.

لەمیانەی گوتارەکەیدا ناوبراو باسی لە سەرکەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستی داعش کردووە و ڕایگەیاندووە کە” هەموو عیراقییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە تا ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەشدارییان كردووە لە بەدەستهێنانی ئەم سەركەوتنە بەسەر گروپی داعشی تیرۆرستدا”.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”بەرهەم ساڵح سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە مەرجەعیەتی ئایینی كرد كە تیرۆر و (داعش) دژی عیراقییەكانی ئیدانە كرد بەتایبەتی ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی كە هەڵوێستی جوامێرانەی نیشاندا بەرامبەر ئێزدییەكان و مەینەتییەكانیان”.

 

هەروەها روونیكردەوە كە نادیە موراد نوێنەرایەتی خۆی ناكات بەتەنیا، بەڵكو دەنگی زوڵاڵی زۆربەی كچانی رەگەزەكەی خۆیەتی لە عیراق و سەرانسەری جیهان “خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بۆ ئەوسەركەوتنەی كە چالاكوان نادیە موراد بەدەستی هێناوە لە گەیاندنی نەهامەتی و مەینەتی خەڵكی عێراق بەگوێی جیهاندا كە لەسەر دەستی تیرۆر و دڕندەیی داعش چەشتویانە”.

 

پاشان نادیە موراد لە گوتەیەكەدا لە بەردەم ئامادەبووان سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش کرد ڕایگەیاند کە زۆری خۆی پێشكەش بەسەرۆك كۆمار كرد بەرامبەر ئەو پێشوازی و پشتیوانییەی پێشكەشیان كردووە، لەو بارەیەشەوە رایگ کە ئەو خەڵاتەی بەدەستی هێناوە بە گەورەترین خەڵاتی نێودەوڵەتی دادەنرێت.

شیاوی ئاماژە بۆکردنە هەر ئەمڕۆ نادیە موراد لەلایەن بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لە بەغدا پێشوازی لێکرا.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك