كوردى

پۆلیسی نێودەوڵەتی بڕیارێكی لەبارەی قەرەزاوی دەركرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی نێودەوڵەتی “ئینتەرپۆڵ” بڕیاری دەستگیركردنی یوسف قەرەزاوی سەرۆكی پێشووی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی هەڵوەشاندەوە، كە پێشتر بەتۆمەتی هاندانی تیرۆر لە عێراق تۆمەتبار كرابوو.

ئیتنتەرپۆڵ دووپاتی كردەوە بڕیارەكانی تایبەت بەدەستگیركردنی قەرەزاوی هەڵوەشاندووەتەوە، هەموو بەیاننامە و دۆسیەكانیشی لەبارەی كەیسی ناوبراوەوە سڕیوەتەوە.

ئینتەرپۆڵ لە بەیاننامایەكدا روونی كردەوە كە لەوەتەی ڕۆژی 30.11.2018وە هەموو بڕیار و زانیارییەكانی لەبارەی دەستگیركردنی قەرەزاوی هەڵوەشاندووەتەوە، لەمەودوا قەرەزاوی ئازادە لەوەی گەشت بۆ هەر شوێنێكی جیهان بكات، چونكە هەریەك لە حكوومەتەكانی عێراق و میسر لە سكاڵاكانی خۆیان بۆ دەستگیركردنی ناوبراو خۆش بوون.

ئینتەرپۆڵ هەروەها بەوە رەخنەی لە عێراق و میسر گرتووە كە داواكەیان بۆ دەستگیركردنی قەرەزاوی لەپێناو دادگاییكردنیدا، رەهەندێكی سیاسی نادادانەی هەبووە، پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤی پێشێل كردبوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك