كوردى

دووبارە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمشەو بەھۆی خراپی کەشوھەوا و بەردەوامی تەمومژەوە، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەی 14 كاتژمێری داهاتوو ڕاگیران.

دانا محەمەد بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند “به‌هۆی بەردەوامى ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌، بووە‌تە هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین، بۆیە بۆ جارێکی تر بۆ ماوه‌ی (14) کاتژمێر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕاده‌گیرێن”.

گوتیشی “به‌پێی ڕاپۆرتێکی نووسینگه‌ی که‌شناسیی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، پێشبینی کراوه‌ ئه‌و ته‌مومژه‌ تا کاتژمێر 10ی بەیانی پێنجشەممە بخایه‌نێ و پاشان گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا “لە کاتی وەرزی زستاندا کاتێک کەشوھەوا لەبار نەبێت، فڕۆکە ناتوانێ بفڕێت، بۆیە ئێمە گەشتەکان ڕادەگرین تا ئەو كاتەی کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك