كوردى

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئامادەکاریی بۆ سەری ساڵی نوێ دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لەو گەشتیارانە دەکات کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی زایینی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، چەند ئاهەنگ و فێستیڤاڵێکیش بە هاوکاری چەند کۆمپانیایەک ئەنجام دەدات.

نادر ڕۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ ده‌سته‌كه‌مان بە هەماهەنگی چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گەشتیاری و كه‌رتی تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) چه‌ند فێستیڤاڵ و ئاهه‌نگێك ئەنجام دەدات”.

 

گوتىشی: “ئاهه‌نگه‌كان به‌ هەماهەنگی نێوان ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى ده‌كرێت، هەروەها هەوڵی هێنانی زۆرترین ژمارەی گەشتیار دەدەین بۆ کوردستان”.

 

ئاشکراشیکرد” تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ته‌رخان نه‌كردووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ ، بەڵام لە هەوڵداین کە بتوانین لەسەر ڕسوماتی گشتی دەستەی گەشتوگوزار تێچووی ئاهەنگەکان دابین دەکەین”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك