كوردى

كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی چوارەم ڕاپۆرتی خۆی لەسەر نەوتی كوردستان بڵاوكردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ چوارشەممە چوارەمین راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی لەبارەی وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە.

ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دواهەمین راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە كە لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی چوارەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی نیسانی 2018 تا 30ی حوزەیرانی 2018 بڵاو دەكەنەوە.

 

لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بەسەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.

 

هەروەها هاتووە كە وەك بەشێك لە ڕێكەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی، ڕێكەوتن كرا لەسەر ئەوەی كە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی یارمەتی هەرێمی كوردستان دەدەن لە بارەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییە ناوخۆییەكان. ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیلۆیت، وۆركشۆپێكی ڕاهێنانی دەربارەی ژمێریاری و وردبینیی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە ماوەی 23 تا 25ی تشرینی یەكەمی 2018 ڕێكخست بە ئامادەبوونی 15 بەشداربوو لە فەرمانگەكانی وردبینیی پارێزگاكان سەر بە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان و پلانێك لە ئامادەكردندایە بۆ ڕاهێنانی زیاتر بۆ پاڵێوراوانی هەڵبژێردراو لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی بۆ دابینكردنیان بە تەكنیكە نوێیەكانی وردبینی و زانیارییەكانی دەربارەی نەوت و گاز تا لە داهاتوودا سوود لە توانا گەشەپێدراوەكانیان وەربگیرێت لە بواری وردبینیكردنی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان.

 

 

لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بەئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەكی دووەمی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە.

 

 

لەم لینكەشدا بەفۆرمی PDF نامیلكەیەكی هاوپێچ بەهەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی دەستبخەن بۆ ڕوونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك