كوردى

هه‌ڵه‌بجه‌.. کەسێک به‌ تۆمه‌تى دزینى سه‌ره‌مه‌نهۆڵ ده‌ستگیركرا

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ستگیركردنى کەسێکی به‌تۆمه‌تى دزینى سه‌ره‌مه‌نهۆڵ له‌ گه‌ڕه‌كى گوڵانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یاند.

 

ڕائید به‌رزان عوسمان، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “به‌شی پۆلیسی ناوشار به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی شاره‌زوور، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌دزینى سه‌ره‌مه‌نهۆڵى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى گوڵانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌”.

 

گوتیشی: “تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌مه‌نى 48 ساڵه‌ و پیشه‌ى شۆفێره‌ و دانیشتووى قه‌زاى سه‌یدسادقه‌ و له‌كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یدا ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (نیسان تاك قه‌مه‌ره‌) ى پێبووه‌”.

 

ڕوونیشیكرده‌وه‌ “په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ ڕێكخراوه‌ و به‌پێى ماده‌ى 444 ى یاساى سزادانى عێراقی و به‌بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ندكراوه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك