كوردى

زانیاری چاوەڕوانەكراو لەبارەی مەرگی كچە جوانكارەكەی بەغدا ئاشكرا دەبێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی زانیاری سەیر و چاوەڕوانەكراوی لەبارەی مەرگی رەفیف یاسری كچە پسپۆری جوانكاری عێراقی لە بەغدا ئاشكرا كرد.

بەپێی میدیاكانی عێراق، سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كردووە دادگایەكی عێراق كەسێكی بەهۆكاری ناڕاستەوخۆی مەرگی یاسری تاوانبار كردووە و بەم هۆیەوە سزای 16 ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپاندووە.

سەرچاوەكە لەبارەی تاوانی كەسە سزادراوەكەوە ڕایگەیاندووە كە ئەو كەسە مادەی هۆشبەری كوشندەی بە رەفیف یاسری فرۆشتووە، ناوبراو بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

تاوانبارەكە هەروەها بەمادەیەكی تایبەت بە تێوەگلان لە كاری نایاسایی لەشفرۆشیەوە تاوانبار كراوە، بەڵام نەزاندراوە ئەم بابەتە پەیوەندی بەخودی رەفیف یاسرییەوە هەبووە یان نا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك