كوردى

ریال مەدرید و رۆما دۆڕان و گەیشتنە 16ـی چامپیۆنزلیگ

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

ریال مەدرید و رۆما لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکاندا تووشی شکستبوون، بەڵام بە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە قۆناخی داهاتوو.

لە کۆمەڵەی حەوتەمدا دوو یاری بەڕێوەچوون، لە یاری یەکەمدا یانەی رۆما لەسەر دەستی یانەی ڤیکتۆریا پلزن دۆڕا.

یارییەکە لە چیک بەڕێوەچوو، تێیدا یانەی میوان لە خولەکی 62دا بە گۆڵێکی یان کۆڤاریک پێشکەوت، بەڵام جەنگیز ئوندەر لە خولەکی 68دا ئەنجامەکەی بۆ گورگەکان راستکردەوە، چوار خولەک بەسەر تێپەڕینی ئەم گۆڵە تۆماس شوری گۆڵی دووەمی بۆ ڤیکتۆریا تۆمارکرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە، پێش ئەوەی یارییەکەش کۆتاییپێبێت لۆرینزۆ پیلیگرینی بە کارتی سوور لە یانەی رۆما کرایە دەرەوە.

لە یاری دووەمدا ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی لە سێسکا مۆسکۆی رووسی کرد و یارییەکەشی بە قورسی و بەسێ گۆڵی بێوەڵام پێدۆڕاند.

گۆڵەکانی سێسکا لە خولەکەکانی 37 و 43 و 73دا لە رێگەی یاریزانان، ڤیدۆر شالۆڤ، جیۆرجی شینیکۆڤ و ئارنۆر سیگۆردسۆنەوە تۆمارکرا.

ئەنجامی ئەم دوو یارییە هەڵوێستی کۆمەڵەی حەوتەمی نەگۆڕی، ریال مەدری بە پلەی یەکەم و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ گەیشتە قۆناخی 16، رۆماش دووەمە و بە 9 خاڵ هاوشانی ریال مەدرید گەیشتە قۆناخی داهاتوو، ڤیکتۆریا پلزنیش خاڵەکانی کردە حەوت خاڵ و بە پلەی سێیەم گەیشتە یۆرۆپالیگ و سێسکا مۆسکۆش بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك