كوردى

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی سەبارەت بە خەرجییەکان دەرکرد و تیایدا باس لە مووچەش دەکات.

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە ڕۆژی(١٢-١٢-٢٠١٨) دەرچووە و وێنەیەکی دەست(باسنیوز) کەوتووه تیایدا ئاماژە بە چەند بڕیارێکی تازە دراوە کە واژووی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی بەسەرەوەیە.

 

لە یەکێک لە بڕیارەکاندا هاتووە” لە ڕۆژی(١٦-١٢-٢٠١٨)ەوە گشت خەرجییەک ڕادەگیرێت،بەڵام ئەو بڕیارە خەرجکردنی مووچە ناگرێتەوە لەگەڵ کرێی مانگانە و کرێی خاوێنکردنەوە و خواردن، ئەوان بەردەوام دەین”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو “لە(٢٥-١٢-٢٠١٨) هەموو تەمویلکردنێکی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ڕادەگیرێت”.

 

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە کە هەموو زیادکردنی پێشینەیەکی مانگانەش ڕادەگیرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك