كوردى

پۆمپیۆ: مووشەکەکانی ئێران هەڕەشەن بۆ سەر هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – نیویۆرک

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری درووستبوونی گرژی و پێکدادان دەدات لەگەڵ ئێران، ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایش شکستبهێنێت لە کۆتاییهێنان بە چالاکییە مووشەکییەکانی تاران.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی ئێران ئەنجامدا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتارێکی پێشکەشکرد. 

مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی هاوپەیمانی واشنتن لە ناوچەکەدا و ئاسایشی ئەمریکا سوودی نەبووە. دەشڵێت ئێران بەجۆرێک بەرهەڵستی پڕۆژەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، خەریکە ئەنجوومەنەکە پشتگوێدەخات.

پۆمپیۆ لە گوتارەکەیدا جەختیکردەوە، ئێران پشتگیری لە میلیشیاکانی نزیک لە خۆی لە عێراق، لوبنان، یەمەن و ئەفغانستان دەکات، کە بەگوتەی ئەو “ناسەقامگیری زیاتریان لە ناوچەکە درووستکردووە”. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی نیگەرانە لە هەڵوێستی هەندێک وڵات لەبارەی ئێران بەڵام سوپاسی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیای کرد “بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانیان بە سکرتاریەتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك