كوردى

پیاوێكی ئەڵمانی له‌ڕێگه‌ى سیسته‌مى ژیانییه‌وه‌ هه‌وڵى پاراستنى ژینگه‌ ده‌دات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

هه‌ندێك له‌ خه‌ڵك كالۆرییه‌كانیان ده‌ژمێرن، به‌ڵام دریك گراتزێل گازى دوانه‌ئۆكسیدى كاربۆن ده‌ژمێرێت. ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى سۆفتوه‌یر له‌ ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵده‌دات رێژه‌ى گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌ هه‌وادا كه‌مبکاتەوە، ئەوەش‌ له‌ڕێگه‌ى گۆڕانكارییه‌وه‌ له‌ سیسته‌مى ژیانیاندا. 

دریكى ته‌مه‌ن 50 ساڵ دوو ساڵ پێشتر ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ ژیانى ده‌ستپێكردووه‌. ئەو دەڵێت “من چیدیکە گۆشت‌ ناخۆم له‌ هه‌ر جۆرێكى به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ بێت، من چیدیکە به‌رهه‌مى شیره‌مه‌نى زۆر به‌كارناهێنم، به‌ڵكو به‌ شێوه‌ی وه‌رزى، ناوچه‌یی و خۆراكى ئۆرگانیك ده‌خۆم. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندی به‌ گۆشته‌وه‌ هه‌یه‌، من چێژ له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌رده‌گرم كه‌ بتوانم گۆشت په‌یدابكه‌م به‌وه‌ى جار جار بڕۆم بۆ راوكردن، به‌رازێكى كێوى بۆ نموونه‌”.

دریك هه‌وڵده‌دات بۆ وه‌رگرتنى قه‌باره‌ى ئه‌و گازانه‌ى به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ده‌چنه‌ هه‌واوه‌ هاوكارى له‌  سه‌رۆكى په‌یمانگەى ته‌كنه‌لۆجیاى ژینگه‌ى له‌ به‌رلین وه‌ربگرێت. 

ماسیاس فینكبینه‌ر، سه‌رۆكى په‌یمانگەى ته‌كنه‌لۆجیاى ژینگه‌یى له‌ زانكۆى ته‌كنیكى به‌رلین پێشتر هه‌رگیز هاوكارى تاكه‌ كه‌سى نه‌كردووه‌، به‌ڵكو كارى بۆ كۆمپانیاكان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه‌ له‌ پێوانه‌كردنى رێژه‌ى گازى دوانه‌ئۆكسیدى كاربۆن. 

فینكبینه‌ر دەڵێت “ئه‌و (دریك) كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌نى هاتووچۆ. دواتر چه‌ندین ورده‌كاریمان دۆزینه‌وه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ تازه‌ نه‌بوو به‌ڵام بۆ ئه‌و تازه‌ بوون. بۆ نموونه‌، په‌نیرێک کە‌ ده‌بێته‌ هۆى زۆر زیانگه‌یاندن به‌ ژینگه‌”. 

رێژه‌ى دوانه‌ئۆكسیدى كاربۆن له‌ ماوه‌ى حەوت ساڵى رابردوودا زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین بابه‌ته‌كانى كۆنفرانسى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌ پۆڵه‌ندا، كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه‌ رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنى رێكکه‌وتنى پاریس بۆ هێشتنه‌وه‌ى گه‌رمبوونى زه‌وى له‌ خوار 1.5 پله‌ى سیلیزییه‌وه‌. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك