كوردى

عەین یەکەم یاری جامی جیهانی یانەکانی بردەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ بە بەڕێوەچوونی یاری نێوان عەینی ئیماراتی و ویلینگتۆنی نیوزلەندی یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان دەستیپێکرد.

یارییەکە خێرا و پڕ گۆڵ بوو، ئەنجامی یارییەکەشی سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بوو دواتر لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا یانەی عەینی ئیماراتی یارییەکەی بردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 11دا ماریۆ باریسیا گۆڵی یەکەمی یانە نیوزلەندییەکەی تۆمارکرد، چوار خولەک بەسەر تێپەڕینی ئەم گۆڵە، ئارۆن کلافەم گۆڵی دووەمیشی بۆ ولینگتۆن تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 44دا ماریۆ ئیلیچ گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد.

دوای ئەم سێ گۆڵە عەین ریمۆنتادای تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی گێمی یەکەم بە چەند ساتێک تسوکاسا شیوتانی گۆڵی یەکەم و لە گێمی دووەمیشدا لە خولەکەکانی 49 و 85دا دوو گۆڵی دیکەی لە رێگەی تۆنگۆ دۆمبیا و مارکۆس بێرگەوە تۆمارکرد و یارییەکەیان یەکسانکردەوە، بەمەش ناوبژیوان پەنای بردە بەرکاتی زیادکراو و لەوێشدا هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵتۆماربکەن و یارییەکە چووە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و عەین یارییەکەی بە ئەنجامی 4-3 بردەوە.

بەم بردنەوەیە یانەی عەین لە قۆناخی دووەمدا رووبەڕوی یانەی تەرەجی تونسی دەبێتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك