كوردى

پێنتاگۆن ئۆپەراسیۆن دژی یەپەگە لە باکووری سووریا بە "قبوڵنەکراو" ناودەبات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، هەر هێرشێکی سەربازیی تاکلایەنە دژی کورد لە سووریا قبوڵکراو نییە، ئەوەش دوای لێدوانەکەی ئەردۆغان لەبارەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە رۆژهەڵاتی فورات دژی یەپەگە.

شۆن رۆبێرتسۆن، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “هەر هێرشێکی سەربازی تاکلایەنە بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت، بەتایبەت کە هێزی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەوا زۆر جێگەی نیگەرانییە. هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە بە قبوڵنەکراو دەزانین”.

بەیاننامەکەی پێنتاگۆن چەند کاژێرێک دوای لێدوانەکەی  رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دێت کە رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لە رۆژهەڵاتی فورات دەست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەکەن، کە مەبەستی ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنی سەربازییە دژی یەپەگە.

گوتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت “هاوئاهەنگی و راوێژ لەنێوان ئەمریکا و تورکیا تەنیا رێگەیە بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا. ئێمە پابەندین بە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا. بەم دواییانەش شاندی باڵای ئێمە لەبارەی سووریا لەگەڵ هاوتا تورکەکانیان کۆبوونەتەوە، بەتایبەت بۆ زیادکردنی هاوئاهەنگی و هاوکاری و راوێژی نێوان هەردوو وڵات”.

سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا لەگەڵ یەپەگە هاوئاهەنگی لە شەڕی دژی داعش دەکات، ئەوەش تورکیای نیگەرانکردووە، چونکە یەپەگە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت و داوادەکات لە ناوچە سنوورییەکان بکشێتەوە.

دوای عەفرین، تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی یەپەگە لە شاری منبج-یش دەربکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەمریکا نەخشەڕێگەیەکیان پەسندکردووە بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی جێبەجێنەکراوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك