كوردى

سێ کەس وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوون

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – سلێمانی

سەرەڕای بەسەرچوونی وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سێ کەسی نوێ وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوون.

پارتی، یەکێتی و گۆڕان هەریەکە ئەندامێکی نوێیان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا دەستنیشانکرد و متمانەیان وەرگرت، کە لە جێگەی سێ ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنەکەن کە بۆ پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراون.

ئەو سێ ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە وازنامەکانیان پەسندکران ئەمانە بوون؛ سەلمە فاتیح، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، د. غالب محەممەد کە بووە پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا، دانا جەزا پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنوەر تاھیر وازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ھێنا و لە جێگەکەی بەرزان محەممەد دەستبەکار بوو، ئاڵوگۆڕەکان تاوەکو ئەو کاتەیە کە ئەو ھەڵبژاردنەی ئەنجوومەنەکان بەڕێوەدەچێت کە ھێشتا وادەکەی دیارینەکراوە.

رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت “رێکارانەکان بەو جۆرەن کە حیزبەکان خۆیان رێکبکەون، پاشان حکومەت و کۆمیسیۆن وادەیەک دیاریبکەن، بەڵام لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا ئەوە نەکراوە، ئێمە بەردەوامدەبین”.

ئەم دانیشتنەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەکاتێکدایە، بە ھۆکاری یەکلانەبوونەوەی چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ئەنجوومەنەکانی ھەولێر و دھۆک سێ مانگە جگەلە کاری رۆژانەی خۆیان کۆبوونەوەیان نەکردووە. بەڵام فراکسۆنی سەوزی ئەنجوومەنەکە لە سلێمانی لەو باوەڕەدان درێژەدانی ئەنجوومەنەکان یاساییە و کێشەیەکی تێدا نییە.

ئەکرەم شەریف، ئەندامی ئەنجوومەن لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت “بەپێی یاسا داڕێژەری نەخشەی گشتی پارێزگاکە و پەسندکردنی بودجەی پارێزگا و دەسەڵاتی چاودێری لەئەستۆی ئەنجوومەنەکاندایە، بۆیە ئەگەر ئێمە کار نەکەین ئەی کێ بیکات؟”

بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەبێ ئەنجوومەنی وەزیران بە راوێژ لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکان دیاریبکات، لەو پرۆسەیەشدا ھەندێک رێکار دەخرێتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ. بەڵام بەگوتەی سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لای ئەنجوومەنی وەزیرانە و لە تاوتوێکردنی ئەو پرسەدان. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك