كوردى

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw


رووداو- هەولێر 

سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رایدەگەیێنێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە شاری پزیشکی فاروق پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە. 

د. مەتین عەبدولڕەزاق، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ ئاشکرایدەکات، ژمارەی بەشداربووانی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەشێوەیەکی گشتی 9170 کەسە و ئەمڕۆ پشکنین بۆ بەشداربووانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە ژمارەیان 3227 کەسە دەکرێت. 

د. مەتین عەبدولڕەزاق داوادەکات، هەموو بەشداربووانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە تاوەکو ئێستا سەردانیان نەکردووە، لە شاری پزیشكی فاروق ئامادەبن بۆ پشکنین.

سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ روونیدەکاتەوە لە دوای سلێمانی رۆژی شەممە پشکنین بۆ بەشداربووانی دهۆک دەکرێت. 

سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ روونیدەکاتەوە، قۆناخی تۆمارکردنی ناوەکانی بەشداربووان کۆتاییهات، ئێستا قۆناخی پشكنینی بەشداربووان دەستپێدەکات و لەدوای پشكنین و دەرچوونی ئەنجامەکان، سەرکەوتووانی پرۆژەکە خەڵاتدەکرێن. 

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە مانای “دژەتووتن” دێت، بیرۆکە و جێبەجێکردنی پرۆژەکە هی دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە ساڵی یەکەمدا زۆرتر لە ٣٥٠٠ کەس بەشداری پرۆژەکە بوون و وازیان لە جگەرەهێنا، ئەمساڵیش زیاتر لە 9000 کەس بەشدارییان کردووە و ناویان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان تۆمارکردووە.

ژمارەی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ

کۆی گشتی بەشداربووان 9170 کەس 

باشووری کوردستان

سلێمانی 3227 کەس
هەولێر 2350 کەس
دهۆک 1735 کەس
کەرکووک 417 کەس
هەڵەبجە 385 کەس


رۆژهەڵاتی کوردستان 335 کەس

رۆژئاوای کوردستان 173 کەس

باکووری کوردستان 228 کەس

وڵاتانی دیکە 320 کەس

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك