كوردى

كۆڤاچ: یارییه‌كه‌ی بایرن و ئایاكس ریكلام بوو

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

بایرن میونشن و ئایاكس ئه‌مستردام شه‌وی رابردوو له‌ دوایاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا به‌ 3-3 گۆڵ یه‌كسانبوون و هه‌ردوو تیپیش به‌ یه‌كه‌وه‌ و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ قۆناخی 16.

نیكۆ كۆڤاچ له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یانه‌كه‌ی گوتی: “یارییه‌كی باش و سه‌رنجڕاكێشمان بینی، هانده‌رانی ئاماده‌بووش به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بلیت دابوویان، پاداشیان وه‌رگرت به‌ بینینی یارییه‌كی به‌هێز، له‌ راستیدا یارییه‌كه‌ وه‌كو ریكلامێك بوو بۆ تۆپی پێ”.

كۆڤاچی كرواتی دووپاتیكرده‌وه‌، تیپه‌كه‌ی هه‌لی زۆری گۆڵكردنی بۆ ره‌خسا، به‌ڵام ره‌خنه‌شی له‌ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی گرت به‌وه‌ی پانتاییه‌كانیان له‌ به‌رده‌م یاریزانانی ئایاكس دانه‌خست، به‌ تایبه‌تی له‌ هێڵی دواوه‌”.

 

نیكۆ كۆڤاچ


گوتیشی: “گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئامانجی خۆمان هێنایه‌دی و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان گرت، هه‌روه‌ها توانیمان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی یارییه‌كه‌ بكه‌ین، به‌ڵام له‌ راگرتنی هێرشه‌ پێچه‌وانه‌كانی ئایاكسدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین”.

كۆڤاچ، كه‌ به‌مدواییه‌ ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌كرا، دڵخۆشی خۆی به‌ گه‌یشتنی تیپه‌كه‌ی به‌ قۆناخی 16 ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، به‌ هیواوه‌ سه‌یری قۆناخی داهاتوو ده‌كه‌ن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك