كوردى

بۆچی ریال مه‌درید به‌و ئه‌نجامه‌ دۆڕا؟

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

ڤێنسیۆس جۆنیۆر له‌ لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گوتی: “ده‌بوو زۆر زیاتر وردبین بین، هه‌وڵی زۆرمان دا گۆڵ تۆماربكه‌ین، به‌لام نه‌مانتوانی”.

هه‌روه‌ها یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ گوتی: “هه‌موو یاریزانه‌كان ئاستی باشیان هه‌یه‌، به‌ڵام تیپه‌كه‌مان له‌ رۆژی خۆیدا نه‌بوو”.

گوتیشی: “خۆمان رێكده‌خه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یاریی داهاتوو ئاماده‌بین و پێویسته‌ 3 خاڵ به‌ده‌ستبهێنین”.

ریال یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر رایۆڤاییكانۆیه‌ له‌ خولی ئیسپانیا، كه‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كرێت.

ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له‌ شكستێكی مێژووییدا به‌ 0-3 گۆڵ به‌ یانه‌ی سێسكا مۆسكۆی رووسی دۆڕا، به‌ڵام به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ركردبوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك