كوردى

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە نادیا موراد کرد و دۆخی کوردانی ئێزدییان تاوتوێ کرد

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 13-12-2018) پێشوازی لە نادیا موراد، کچە کوردی ئێزدیی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کرد و دۆخی کوردانی ئێزدییان تاوتوێ کرد.
 
له‌ ديدارەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووباره‌ پيرۆزبايى لە نادیە موراد کرد بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ و، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، “هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ كار و چالاكييه مرۆييه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وايى و خزمه‌تكردنى قوربانيیانى ئێزدى و گه‌ياندنى ده‌نگيان به‌ جيهان، هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و به‌سزاگه‌ياندنى تيرۆرستانى داعش و ناساندنى كه‌يسى ئێزدييان وه‌ك جينۆسايد له‌ جيهان و پاراستنيان، دووپات كرده‌وه”‌.

ناديا موراد، کچە کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی سوپاسى سه‌رۆكوه‌زيرانى كرد و “پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى به‌سه‌رهات و تراژيدياى خۆى و ئێزدييان خسته‌ڕوو” و تيشكى خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاشته‌وايى “بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى قوربانيیانى ده‌ستى تيرۆر به‌گشتى”.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا نادیە موراد باسى له‌ “دۆخى ئێستاى ئێزدييان و ناوچه‌ى شنگال به‌تايبه‌تى كرد” و، داواى كرد حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆڵى خۆى بگێڕێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و ناوچه‌كانى ديكه‌ى ئيزدييان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ژيان و پاراستنى سه‌قامگيرى له‌و ناوچانه‌”.  

هەر لە دیدارەکەدا ناديا موراد دانه‌يه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌ى به‌ ناوى (دوايين كچ) كه‌ به‌ ئينگليزى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ ديارى پێشكه‌ش به‌ نێچيرڤان بارزانى كرد.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك