كوردى

یەكێتی سەردانی سەرجەم حیزب ‌و پێکهاتەکان دەكات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

هەفتەی داهاتوو شاندێكی یەکێتی سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسی ‌و پێكهاتەكانی مەسیحی ‌و توركمان دەكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، یەكێتی بەرنامەی داناوە بۆ ئەوەی سەردانی سەرجەم حیزبەكان ‌و پێكهاتەكانی مەسیحی ‌و توركمان بكات. گوتیشی “لە سەر‌وبەندی دروستكردنی حكومەتی نوێداین، دەبێت بۆچوونی سەرجەم  حیزب ‌و لایەنەكان بزانین لەسەر ئەوەی دەیانەوێ‌ حكومەتەكە چۆن بێت، ئایا پێشنیازیان چییە ‌و چۆن پشتیوانی لێدەكەن”.

سەعدی پیرە رایگەیاند، سەردانەكان لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكەن. گوتیشی “پێشنیازی ئەو حیزب ‌و پێكهاتانەش لەلای یەكێتی گرنگە ‌و بایەخی خۆی هەیە، بۆیە بۆچوونیان وەردەگرین تاوەكو كاری لەسەر بكەین”.

یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 21 كورسی بەدەستهێنا، لایەنێكی سەرەكی بەشداری کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

دوو گەڕی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەڕێوەچوون؛ لە گەڕی یەکەمدا پارتی سەردانی یەکێتی و گۆڕانی کرد، لە گەڕی دووەمیشدا یەکێتی و گۆڕان سەردانی پارتی-یان کرد. تاوەکو ئێستاش پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی نەکردووە بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێ کە دەیەوێ بەشداریبکات، بەڵام رۆژی چوارشەممە شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر سەردانی یەکێتی کرد.

تاوەکو ئێستا تەنیا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمی رایانگەیاندووە، دەبنە ئۆپۆزیسیۆن و بەشداری حکومەت ناکەن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك