كوردى

بەڤیدیۆ.. ھەڵکەوت زاھیر و تارا ڕەسوول بەیەکەوە دەردەکەون

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ھەڵکەوت زاھیر، ئاوازدانەری کورد، نوێترین گرتەی ڤیدیۆیی خۆی و خانمە ھونەرمەند تارا ڕەسوولی بڵاو کردەوە.

ھەڵکەوت زاھیر لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی و تارا ڕەسوولی بڵاو کردووەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لەناو ئۆتۆمبێل ھەردووکیان گوێیان لە گۆرانییەکی سەمیرە تۆفیق، خانمە گۆرانیبێژی سووری ڕاگرتووە و گۆرانییەکەش دەڵێنەوە.

تارا ڕەسوول چەند ڕۆژێکە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری ھونەری لە ھەولێرە، بڕیارە لە چەند مانگی داھاتوودا کارێکی نوێی خۆی لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیر ئەنجام بدات.  

ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ چەندین ھونەرمەندی کورد و عەرەب ئەنجام داوە، ھەروەھا لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین کاری جیاوازی ھونەری بۆ تارا ڕەسوول ئەنجام داوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك