كوردى

لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە 25 گوندی کوردنشینی سنووری خانەقین چۆڵکراون

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – گەرمیان

لە سنووری گەرمەسێر جموجۆڵی داعش زیادیکردووە. له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا شانە نوستووەکانی داعش 143 هێرشیانكردووەته‌ سه‌ر هێزە عێراقییەکان. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گوندی كوردنشین چۆڵكراون، پێشمه‌رگه‌ كه‌وتووەته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و چاودێری وردی سنوره‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كات.

لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 25 گوندی سنووری خانەقین چۆڵکراون. 

گوندی باوه‌پڵاوی‌‌ له‌ سنووری خانه‌قین یەکێکە لەو گوندانەی چه‌ندجارێك كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر هێرشی داعش و گرووپی نه‌ناسراو، ئەوه‌ش وایكردووه‌ خۆیان به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن. ئەوان دەڵێن، پۆلیسی فیدراڵی بەرگریی لە ناوچە ناکات، بەتایبەت لە شەواندا.

پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر 75 خێزان لەو گوندەدا‌ ژیاون، بەڵام مه‌ترسی هێرش و هەڕه‌شه‌ی داعش وایکردووە سێ به‌شی دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌ ببن.

فه‌رمانده‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێن، هێزە عێراقییەکان ناتوانن سنووری نێوان گەرمیان و ناوچە عێراقییەکان کۆنترۆڵبکەن. ئاماژە به‌وەشده‌كه‌ن تاوەکو ناوچەکە لەژێر دەستی پێشمەرگەدابوو هەرگیز بوار بە جموجۆڵی داعش نەدەدرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك