كوردى

ڕووسیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

“دیسان پشتی لە كورد كرد”

دوای ئەوەی ڕەجەب تەب ئەردۆغان لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، كە لە ماوەیەكی نزیكدا توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی فورات ئەنجام دەدات، ڕووسیا هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە ئاشكرا كرد.

 

ماریا زاهارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ڕووسیا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەبارەی لێدوانەكەی ئەردۆغان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی یەپەگە لە رۆژهەڵاتی فورات گوتی: “ئێمە لەگەڵ توركیا لەسەر هێڵین لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە و دەوڵەتی ڕووسیا ئاگادارە”.

 

ماڵپەڕی (سۆڵ)ـی توركی لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، توركیا لەبارەی سووریاوە پشتی لە ئەمریكا كردووە و لەگەڵ ڕووسیا و ئێران هەنگاو دەنێت و پێشتریش كاتێك توركیا پەلاماری عەفرینی دا، ڕووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ پێكرد و توركیاش توانی شارەكە داگیری بكات.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك