كوردى

مەسروور بارزانی بۆ نادیە موراد: نەهامەتیی کوردانی ئێزدی بگەیەنە بە جیهان

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی رزگاربوونی دەستی داعش و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پیرۆزبایی لە نادیە موراد کردوووە، هیوای خواستووە توانای خۆی بەکاربهێنێت بۆ گەیاندنی نەهامەتیی کوردانی ئێزدی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ساڕێژکردنی برینەکانیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ دەڤەرەکە. 

مەسروور بارزانی “بۆچوونی خۆی لەبارەی پاراستن و رۆڵی کوردانی ئێزدی وەک بەشێکی رەسەن و دانەبڕاو لە گەلی کوردستان لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە، خستەڕوو”.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، بە هاوکاری لایەنە فەرمییە پەیوەندارەکان کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و کردنەوەی رێگەکان دەکەن لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەو دەڤەرەدا.

نادیە موراد سوپاسی مەسروور بارزانی کردووە بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە، هەروەها سوپاسی بەهاناچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە پاراستن و یارمەتیدانی کوردانی ئێزدی.

نادیە موراد جەختیکردووەتەوە، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات نەهامەتی کوردانی ئێزدی بەگشتی و کچ و ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش بخاتە بەردەم سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەسزاگەیاندنی چەکدارانی داعش.

دوای گەڕانەوەی لە مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئۆسلۆ، نادیە موراد سەردانی هەولێری کرد. ئەمڕۆش لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك