كوردى

گۆڕان: پارتی چیتر یەکێتی بە هێزێکی هاوشانی خۆی نازانێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

”یەکێتی سەنگی خۆی لەدەست داوە و سەردەمی فیفتی بە فیفتی بەسەر چووە“

 

سکرتێری مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان، چیتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هێزێکی هاوشانی خۆی نازانێت و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتی سەنگی نەماوە.

 

فەرمان مەجید، سکرتێری مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “قۆناغی ففتی بە ففتی بەسەرچووە کە یەکێتی و پارتی لە قۆناغەکانی ڕابردوودا سەرجەم پۆستەکانی حکوومەت لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن، ھەرچەندە ھۆکارەکانی ئەوە بۆ دەرئەنجامی شەڕی ناوخۆ و کێشەکانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، بەڵام ماوەی ٩ ساڵ زیاترە ھێزی تازە هاتوونەتە نێو گۆڕەپانی سیاسیی کوردستانەوە، ناکرێ ئەو ھێزانە فەرامۆش بکرێن“.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ”بۆی دەرکەوتووە کە یەکێتی ئەو سەنگ و قورساییەی جارانی نەماوە، تاوەکوو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بتوانێ موفاتەحەی بکات، یان وەکو ھێزێکی ھاوشانی خۆی سەیری بکات“. پێشیوایە کە ئەگەر گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسیدا بوونی نەبووایە، ئەوا ڕێی تێدەچوو پارتی بە هاوشانی خۆی یەکێتی سەیر بکات، بەڵام ”مادام ئێستا گۆڕان بوونی ھەیە و ھێزی دیکە بوونیان ھەیە، ناکرێ حیساب بۆ ئەو ھێزانە نەکرێت، دواجار بەھۆی ئەو ھێزانەوە جیاوازە لەوەی ساڵانی ڕابردوو یان بگەڕێینەوە بۆ ھەمان ئەقڵیەت بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارەی ئەم وڵاتە“.

 

ئەو بەرپرسەی گۆڕان نەیشاردەوە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان، ”پێویستە ھەماھەنگی و لێکنزیکبوونەوەی تەواو لەنێوانماندا ھەبێ و بەشداریی ڕاستەقینە بەھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان بکەین، تاوەکوو بتوانین لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان، خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بین“.

 

فەرمان مەجید هیوای خواست، چوار ساڵی ئارام و خۆشگوزەرانی بێت بۆ ھاوڵاتییانی کوردستان و دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك