كوردى

لە هەولێر یادی 34 ساڵەی کۆچی دوایی عەلائەدین سەجادی بەرزڕاگیرا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، یادی 34 ساڵەی کۆچی دوایی عەلائەدین سەجادی بەرزڕاگیرا. 

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رێوڕەسمی 34 ساڵەی یادی کۆچی دوایی عەلائەدین سەجادی، مێژوونووس و زانای ئایینی کوردی ئەنجامدا.

سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە (رووداو)ی راگەیاند “ئەمڕۆ یادی 34 ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستایەکی گەورە لە مێژووی کورددا دەکەینەوە، کە مامۆستا عەلائەدین سەجادییە. مامۆستا سەجادی هەم وەکو نووسەر، وەک ئەدیب، رۆژنامەنووس، وەک زانا لە بوارە جیاجیاکان خزمەتێکی گەورەی کردووە، بەڵام لەڕاستیدا کەم بایەخی پێدراوە”.

سالار عوسمان دەڵێت “بەداخەوە فەزای سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەندێک لەو کەسایەتییە گرنگانەی نێو مێژووی پشتگوێخستووە. ئێمە وەکو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە هاوکاری لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین ئەو کەسایەتییە گرنگانە وەبیر خۆمان و نەوەی نوێ بهێنینەوە”.

جگە لە خوێندنەوەی چەند گوتارێک، پانێلێکی زانستی لەلایەن سێ پرۆفیسۆرەوە لە بوارەکانی مێژوو، ئەدەب و رۆژنامەگەری بەڕێوەچوو. هاوکات چەپکە گوڵی حکومەت و دامودەزگاکان و رێزلێنانی وەزارەتی رۆشنبیری و سەندیکای رۆژنامەنووسانی پێشکەش بە خانەوادەی عەلائەدین سەجادی کرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك