كوردى

کاکەمین نەجاڕ: بە یەک پاکێج گفتوگۆ لەبارەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەکرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلادەکرێتەوە. دەشڵێت بە یەک پاکێج گفتوگۆ لەبارەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەکرێت.

لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی رووداو، کاکەمین نەجاڕ لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوابەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان، رایگەیاند “کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی کەشێکی ئیجابی هەبوو، لێکتێگەیشتنێکی باش هەبوو، باسی پێکهێنانی حکومەتمان کرد، ئەوانیش وەکو ئێمە هەمان بۆچوونیان هەبوو کە هەوڵبدەن حکومەت پێکبێت و زوو بکەوێتە سەر ئیش و کاری خۆی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی خەڵک بکات”.

لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان، کاکەمین نەجاڕ گوتی “بە هەمانشێوە ئەوانیش رایانوابوو بەشداری لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکەن و حکومەتێکی کارا دروستبکەین و چەندیش دەکرێت پەلەی لێبکەین، هەردوولاش (یەکێتی و گۆڕان) بڕیاریانداوە بەشداری لە حکومەت بکەن”.

سەبارەت بە تێڕوانینی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم، کاکەمین نەجاڕ، گوتی “لەسەرەتا هەڵبژاردنەکانەوە دروشمی ئێمە وەکو پارتی بونیادنانی کوردستانێکی بەهێز بووە، پۆستەکان لەسەر بنەمای پیشەییبوون و دڵسۆزی و شیاوی دابەشبکرێن، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی کەرکووک و مەخموور و شنگال و جێبەجێکردنی مادەی 140 و راگرتنی پرۆسەی بە عەرەبکردن، هەروەها بتوانین خزمەتگوزاری پێشکەشی خەڵکی کوردستان بکەین”.

سەبارەت بە داوای یەکێتی و گۆڕان لە پارتی، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت “لەو کۆبوونەوانە نەهاتینە سەر داواکارییەکان، بەڵکو لەسەر چەند پرسێک قسە کرا، لەوانە: تووندووتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان، چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و پرسی کەرکووک بە یەکگوتاری، دابەشکردنی پۆستەکان کاری لیژنەکانی دانوستاندن دەبێت، لە هەفتەی داهاتووش دەست بە گفتوگۆ دەکرێت، ئومێدەوارین زوو بگەینە رێککەوتن و پەرلەمان دابنیشێت و حکومەت راسپردرێت و کابینە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت”.

لەبارەی پرسی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە، کاکەمین نەجاڕ گوتی “لە دانوستاندنەکاندا هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و پۆستە وەزارییەکان بە یەک پاکێج گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. کاتێک رێککەوتنی لەسەر دەکرێت ئەوکات پەرلەمان دادەنیشێت، سەرەتا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، پاشان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلادەکرێتەوە، پاشان تەکلیفی حکومەت دەکرێت، ئەوکات حکومەت یەک مانگی لەبەردەستدادەبێت بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی بە پەرلەمان”.

بەگوتەی کاکەمین نەجاڕ، دوای سەردانی شاندی پارتی بۆ لای یەکێتی و گۆڕان سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکەن و دەڵێت “هێشتا بەرنامە دانەنراوە کەی و چۆن سەردانەکان دەکرێن، رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا ئەو سەردانانە بکرێن، ئەگەر نەکەوینە نێو پشووەکانی سەری ساڵ، بەڵام سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین، رەنگە ئەوانەی بڕیاری بەشدارینەکردنیشیان لە حکومەت داوە سەردانی ئەوانیش بکەین، بەڵام جارێ هیچ بڕیارێک لەبارەی ئەو سەردانانە نەدراوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك