كوردى

لە کەرکووک ڕێگە نادرێت قوتابییانی کورد یادی پێشمەرگە شەهیدەکان بکەنەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“قوتابییانی کورد بایکۆتی دەوامی زانکۆیان کرد”

گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ و پۆلیسی فیدراڵی و هێزە چەکدارەکانەوە ڕێگری لە قوتابییانی زانکۆی کەرکووک کراوە، وێنەی شەهیدانی پێشمەرگە لە پیشانگاکەی ئەمڕۆ دابنێن.

 

نەقیب گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆی کەرکووک و دەزگای دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی کەرکووکەوە، ڕێگری لە قوتابییانی کورد کرا، وێنەی شەهیدانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە کە لە شەڕی داعش گیانیان بەخشیوە بە لۆگۆی و ئاڵای کوردستانەوە لە پیشانگاکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣١٢٢٠١٨ لە زانکۆی کەرکووک دابنێن”.

 

ئەو بەرپرسەی ئاسایش گوتیشی: “بەهۆی ئەو ڕێگرییەی لە دانانی وێنەی پێشمەرگە شەهیدەکان و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی کەرکووک کرا، ئەمڕۆ سەرجەم قوتابییە کوردەکان بایکۆتی دەوامی زانکۆی کەرکووکیان کرد”.

 

لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دانیشتوانەکەی لەلایەن ئەو هێزانەی کە داگیریان کردووە ڕووبەڕووی تەعریب و تاڵانکاری و کوشتن و تیرۆر و ڕفاندن بوونەتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك