كوردى

مارادۆنا له‌ ماڵ ده‌ركرا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی بریتانی ئاشكرایكردووه‌، رۆسیۆ ئۆلیڤای خۆشه‌ویستی مارادۆنا، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهان كۆتایی پێهێناوه‌ و له‌ ماڵ ده‌ریكردووه‌، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژیان.

مارادۆنا كه‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵه‌، ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی دۆرادۆسی مه‌كسیكییه‌، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بوو په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئۆلیڤا هه‌بوو، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی زانیاریی میدیاكان، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان كۆتاییهاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك به‌شه‌ڕهاتوون.

مارادۆنا له‌ بۆینس ئایرس خانوویه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كڕیبوو، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی بێلا ڤێستا، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دابڕاوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌گوترێت مارادۆنا نه‌یویستووه‌ لێی دووربكه‌وێته‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك