كوردى

کۆڕیادی هاوژینی مامۆستا هەژار لە زانکۆی سنە دەستی پێکرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

کاتژمێر 3ی دوانیۆڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018.12.13 بە کاتی ئێران ناوەندی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان لە سنە، کۆڕیادی خاتوو مەعسوومە ئەحمەدی، هاوژینی مامۆستا هەژاری بەڕێوە برد.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) سەرەتای کۆڕەکە بە پەیامی دکتۆر بێهرووز چەمەن‌ئارا، سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان دەستی پێکرد.

 

دواتر زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە.

 

بڕیارە لەم کۆڕیادەدا جیا لە نیشاندانی دیکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیانی خاتوو مەعسوومە ئەحمەدی هاوژینی مامۆستا هەژار، هاوکات ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر بەڵگەی “پێشکەشی نامەی ئاسەوارەکانی مامۆستا هەژار بۆ زانستگای کوردستان”، هەروەها پەردەلادان لەسەر “خەڵاتی ساڵانەی هەژار بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی” بەڕێوە دەچێت.

 

بڕیارە لەم کۆڕایدەدا ئەم کەسانە وتار پێشکەش بکەن: “ڕەحمەت سادقی( سنە)، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، عەتا نەهایی، عەباس غەزاڵی، زیرەک کەماڵ (هەولێر)، عەدنان بەرزنجی، سەلاحەدین ئاشتی، سدیق ساڵح (سلێمانی) و شێخ یەحیا بەرزنجی لە سلێمانی”.

 

 شەوی چوارشەممە 2018.8.9، “مەعسوومە ئەحمەدی” هاوسەری مامۆستا هەژار بەهۆی پیری و نەخۆشی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

 

 “مەعسوومە ئەحمەدی”، لەدایکبووی ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی لە گوندی (نۆبار)ی بۆکان و هاوسەری مامۆستای پلەبەرزی گەل هەژار موکریانی دوای هەڵاتن و ئاوارەبوونی مامۆستا هەژار پاش کۆماری کوردستان، بەخێوکردنی شێرکۆی کوڕە گەورەی دەکەوێتە ئەستۆی و پاشان ڕووی کردووەتە باشووری کوردستان.

 

بەرهەمی ژیانی هاوبەشی مامۆستا هەژار و خاتوو مەعسوومە چوار کوڕە بەناوەکانی “شێرکۆ، خانی، مستەفا و زاگرۆس.”

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك