كوردى

نزیكه‌ی دوو مانگه‌ هیچ ئێزیدییه‌ك رزگار نه‌كراوه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 13, 2018 at 2:56 pm

شێخان، 17-4-2018، مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سور-ی ئێزیدی له‌ په‌رستگای لالش فۆتۆ: موهه‌نه‌د سنجاری

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا

هیچ رفێنراوێكی ئێزیدی له‌ نزیكه‌ی دوو مانگی رابردودا رزگارنه‌كراون، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌ بۆ هه‌بونی به‌ربه‌ست و سستی له‌ پرۆسه‌كه‌دا، له‌ كاتێكدا هێشتا سه‌دان خێزان به‌دوای هه‌واڵی بێسه‌روشوێنه‌كانیانه‌وه‌ن.

به‌پێی به‌دواداچونی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، نزیكه‌ی دوو مانگه‌ هه‌واڵی رزگاربونی هیچ رفێنراوێكی ئێزیدی لای داعش بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار له‌ كچ و منداڵ چاره‌نوسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

فه‌یسه‌ڵ ره‌ڤۆ، زیاتر له‌ 50 كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێسه‌روشوێنن، له‌ نێویاندا نزیكه‌كانی خۆی، بۆیه‌ هه‌موو رۆژێكی به‌ ئاواتی زانینی هه‌واڵێكه‌وه‌ له‌ باره‌ی چاره‌نوسیانه‌وه‌ به‌سه‌رده‌بات.

“تائێستا باوكم، برایه‌كه‌م و كچێكم كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا چوار ساڵ بوو له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی سێ مامم له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون” ره‌ڤۆ بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.

ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئێزیدییه‌ ده‌ڵیت “بێ هیوا بوین‌ له‌ رزگاركردنی ئه‌وان چونكه‌ هیچ لایه‌نێك هه‌وڵی جددی نادات”.

بە نادیاری مانەوەی چارەنوسی هەزاران ئێزیدی لە كاتێكدایە، زیاتر له‌ ساڵێكه‌ حكومەتی ناوەندی بە فەرمی نەمانی دەسەڵاتی داعشی لە تەواوی عیراق راگەیاندووە ‌و لە سوریاش ئەو رێكخراوە، بەرەو كۆتایی دەڕوات.

دهۆك، 7-11-2017، شادبوونەوەی كچە رزگاربویەكی ئێزیدی بە كەسوكاری فۆتۆ: نوسینگەی كاروباری رفێنراوان

دوایینجار فه‌یسه‌ڵ هه‌واڵی له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌ بێسه‌روشوێنه‌كانیه‌وه‌ هه‌بوو، ساڵی 2015 بوو، چه‌ند مانگێك دوای رفاندنیان به‌ نهێنی و له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌، ئه‌وكات له‌ بارودۆخێكی زۆر خراپدا بون له‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له‌ رۆژئاوای نه‌ینه‌وا.

“له‌ساڵی 2015وه‌ هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌وان نیه‌،.. چه‌ندجارێك سه‌ردانی نوسینگه‌ی رفێنراوانمان كرد له‌ دهۆك، به‌ڵام سودی نه‌بوو”، ته‌نیا پرسیاری فه‌یسه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ بۆچی ناتوانرێت چاره‌نوسی كه‌سوكاریان دیاریبكرێت.

ئەو ئێزیدییانەی لەلایەن داعشەوە رفێنراون، شەش هەزار‌و 417 كەس بوون ‌و لەو ژمارەیەش، سێ‌ هەزار‌و 548یان لە رەگەزی مێ ‌‌و ئەوانیتر لە رەگەزی نێر بوون.

له‌ كۆی ژمارەی رفێراوان تائێستا زیاتر له‌ سێ‌ هەزار‌و 300 ئێزیدی رزگاركراون لەنێویاندا ژن ‌و كچ و منداڵ، بەڵام هێشتا نزیك له‌و ژماره‌یه‌ش چارەنووسیان دیارنییە كە بەسەر هەردوو رەگەزەكەدا دابەشبوون، به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدیەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزیدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوان به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “پرۆسه‌ی رزگاركردنی رفێنراوان رانه‌وه‌ستاوه‌ و كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵام كزبووه و وه‌كو جاران نه‌ماوه”.

هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه‌ له‌ كاتی مانه‌وه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا، پرۆسه‌ی رزگاركردنی رفێنراوان ئاسانتر بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا زه‌حمه‌ت بووه‌، “رفێنراوه‌كان پێشتر له‌ ناوچه‌كه‌دا مابون، ئێمه‌ له‌ گوند و شاره‌كان یان ئه‌و شوێنانه‌ی كڕین و فرۆشتن له‌ رفێنراوه‌كانه‌وه‌ ده‌كرا، ده‌مانتوانی كاره‌كانی خۆمان بكه‌ین و هه‌وڵی رزگاركردنیان بده‌ین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كڕین و فرۆشتنه‌ نه‌ماوه‌ بۆیه‌ زۆر قورس بوه‌ و بۆته‌ به‌ربه‌ست”.

به‌غدا، 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018، پێشوازی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌نادیه‌ موراد چالاكوانی ئێزیدی فۆتۆ: راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئێزیدییه‌ رفێنراوه‌كان، به‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی و ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت رزگاركراون، یان له‌رێی كه‌سانی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ داعش كڕدراونه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ بۆزانی، هه‌وڵدراوه‌ له‌ رێی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ رزگاركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ رفێنراوان بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندجارێك گفتوگۆ بۆ دانانی به‌رنامه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ كراوه‌، ره‌تیكرده‌وه‌ سستی پرۆسه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بونی پاره‌وه‌ هه‌بێت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12ی كانونی یه‌كه‌م به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكرد هه‌ڵی كرداریی بدرێت بۆ ئازادكردنی رفێنراوانی ئێزیدیی، ئه‌وه‌ش له‌ كاتی پێشوازی له‌ نادیه‌ موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و براوه‌ی نۆبڵی ئاشتی له‌ به‌غدا.

له‌و دیداره‌دا نادیه‌ موراد به‌پێویستی زانی تیمێكی پسپۆڕ و شاره‌زا، به‌ هاریكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌ڕێت به‌دوای كچ و ژیانی ئێزیدیی.

پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی ‌و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كرا‌وە لەلایەن داعشەوە و روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بونەوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال.

شنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ)، لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرت ‌و لە 13ی تشرینی دووەمی 2015 كۆنتڕۆڵكرایەوە.

شێخان، 17-4-2018، مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سور-ی ئێزیدی له‌ په‌رستگای لالش فۆتۆ: موهه‌نه‌د سنجاری

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك