كوردى

ئاوارە کریستیانەکان ئامادەنین بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-سلێمانی

سەرەڕای ئەوەی ناوچەکانیان کۆنتڕۆڵکراوەتەوە بەڵام سەتان خێزانی کریستیان هێشتا لە کوردستان ئاوارەن و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ئەمنیەت، ناگەڕێنەوە ناوچەکانیان لەدەشتی نەینەوا .

ئەوان بەهۆی ترس لە ناسەقامگیری و بێتوانایی لە نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ژمارەیەکیان لە شاری سلێمانی بە ناچاری لەنێو کابینە گەڕۆکەکانن و، هیوا بۆ گەڕانەوە دەخوازن.

ژنێکی ئاوارەی کریستیان رایگەیاند: “هیوا بۆ گەڕانەوەی هەموو خەڵکی ناوچەکەم و گەڕەکەکەم دەخوازم. دەمەوێت بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکەم بگەڕێمەوە، من لێرە نامێنمەوە. بەڵام کەسی لێنییە. هەموویان بەجێیان هێشتووە. هەندێکیان لە عەنکاوە و هەندێکیشیان لە زاخۆ خانوویان گرتووە. هەریەکە و لە شوێنێک.”

ژمارەی ئەو ئاوارە کریستیانانە 60 بۆ 70 خێزان دەبێت، سەرجەمیان لە 2014ەوە لە پارێزگای نەینەوا لەگەڵ هاتنی داعش دەربەدەربوونە.

10 خێزانیان لەنێو کابینەی گەڕۆک دەژین، قەشەیەک لە سلێمانی نزا بۆ کۆتاییهاتنی ئەو دۆخە دژوارەی ئاوارە کریستیانەکان دەکات.

یانس پیتزۆلد، قەشەیەکی ئاوارە دەڵێت: “وەکو کریستیان، بە دڵنیاییەوە نزا و داوای ئاشتی دەکەین بۆ وڵاتەکەمان، هیوا بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسی وڵاتیش دەخوازین. هیواخوازین هەموو خەڵکی عیراق بەیەکەوە کاربکەن، بەتایبەتی بۆ داهاتووی گەنجان.”

دوای شەڕی داعش، هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ عێراق زۆرترین ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرت. کە شەڕی داعشیش کۆتاییهات، زۆر لەو کریستیانانە گەڕانەوە قەرەقووش و باشیک و بەرتلە و تلکێف و تلسقۆف. بەهۆی ناسەقامگیری و کەمی خزمەتگوزاریش ژمارەیەکی کەم لەو کریستیانانە گەڕاونەتەوە موسڵ.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك