كوردى

خوێندكارانی كورد بایكۆتیان كردزانكۆی كه‌ركوك له‌ “رۆژی سه‌ركه‌وتن”دا ئاهه‌نگی گێڕا

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 13, 2018 at 4:37 pm

كه‌ركوك، 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، زانكۆی كه‌ركوك ئاهه‌نگی بۆ “سه‌ركه‌وتن” به‌سه‌ر داعشدا گیڕا فۆتۆ: عه‌لی ئاراس

كاروان ساڵحی – عه‌لی ئاراس

خوێندكارانی كورد له‌ زانكۆی كه‌ركوك، بایكۆتی ئاهه‌نگێكیان كرد له‌ “رۆژی سه‌ركه‌وتن” به‌سه‌ر داعشدا، به‌ پاساوی له‌به‌رچاونه‌گرتنی قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌ كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ داواكاره‌ ئه‌و مه‌راسیمانه‌ ببێته‌ هۆی زیاتر لێكنزیككردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كان نه‌ك دروستبونی په‌رته‌وازه‌یی.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی كانونی یه‌كه‌م له‌ زانكۆی كه‌ركوك، به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران و لێپرسراوانی ئه‌منی، ئاهه‌نگی یه‌كه‌م ساڵیادی “سه‌ركه‌وتن” به‌سه‌ر داعشدا به‌رێوه‌چوو، به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، زۆرینه‌ی خوێندكارانی كورد، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی نیشتمانی، به‌شدارنه‌بون.

ئارام ره‌فعه‌ت، كادیری كۆمیته‌ی زانكۆی یه‌كێتی ده‌ڵێت ئه‌وان رێككه‌وتنیان هه‌بووه‌ له‌و رۆژه‌دا پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بكرێته‌وه‌ بۆ قوربانیانی هه‌موو هێزه‌كان به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام نه‌كراوه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “بیانویان ئه‌وه‌بوو نابێت هیچ وێنه‌یه‌ك لۆگۆی حزبی یان ئاڵای پێوه‌بێت كه‌چی وێنه‌كانی خۆیان پێوه‌ی بوو”.

ئه‌و خوێندكاره‌ی زانكۆ وتی “ئێمه‌ش به‌وهۆیه‌وه‌ بڕیارماندا بایكۆتی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ و ده‌وام بكه‌ین، ئه‌وه‌شی ده‌وامی كردووه‌ له‌به‌ر تاقیكردنه‌وه‌ بووه‌”.

كه‌ركوك، 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، خوێندكارانی كورد به‌شدارنه‌بون له‌ئاهه‌نگی “سه‌ركه‌وتن” به‌سه‌ر داعشدا له‌ زانكۆی كه‌ركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌مدا كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعشی له‌ ته‌واوی عیراقدا راگه‌یاند، دوای چه‌ند ساڵێك له‌ شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌، ئه‌و رۆژه‌یشی وه‌كو “رۆژی سه‌ركه‌وتن” ناوبرد.

لیواروكن مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری عیراق له‌ كه‌ركوك له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی عیراق به‌ هاوبه‌شی هێزه‌ عیراقییه‌كان بووه‌ به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌، هه‌موان وه‌كو یه‌ك شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌یان كرد.

داعش له‌ ناوه‌ڕاستی 2014دا، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ له‌ عیراق و نزیكه‌ی سه‌دا 32ی خاكی كه‌ركوك، تا له‌ مانگه‌كانی كۆتایی 2017دا ئه‌و ناوچانه‌ كۆنتڕۆڵكرانه‌وه‌.

عیماد محه‌مه‌د، خوێندكاری كۆلێژی یاسایه‌ له‌ زانكۆی كه‌ركوك و دانیشتوی داقوقه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئاڵای كوردستانم لەگەڵ خۆم هەڵگرت .. بەڵام هێزە ئەمنیەكانی زانكۆ نەیانهێشت ئاڵاكە ببەمە ژورەوە بە بیانوی ئه‌وه‌ی كێشە رونەدات له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر ئاڵای عیراق هه‌ڵكرابوو، بۆیه‌ من و سێ هاوڕێم وه‌كو كورد بایكۆتمان كرد”.

به‌شێك له‌ خوێندكارانی كورد، ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بارگرژییه‌ك رونه‌دات، به‌ تایبه‌ت كاتێك رێگه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كان و رێزلێنان له‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌دراوه‌، پێیان باش بوه‌ بایكۆت بكه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركوك، به‌ ئامانجی دروستنه‌بونی هیچ ئالۆزیی و هه‌ستیارییه‌ك، پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه‌ی بۆ قوربانیانی شه‌ڕی داعش هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌.

كه‌ركوك، 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، زانكۆی كه‌ركوك ئاهه‌نگی بۆ “سه‌ركه‌وتن” به‌سه‌ر داعشدا گیڕا فۆتۆ: عه‌لی ئاراس

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك