كوردى

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد، ئەمەش بەبۆنەی یادی دامەزراندنی حزبەكە.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە “برایانی بەڕێز لە دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەموو كادیر و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم”.

سەرۆك بارزانی هەروەها دەڵێ “ئازادی و فرەلایەنیی سیاسی یەكێكە لە دەستكەوتەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەرهەمی قوربانیدانی گەلەكەمانە و پێویستە هەموومان گەشەی پێ بدەین و بیپارێزین. لەو بۆنەیەدا هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرك و چالاكییەكانتان بۆخزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و برایەتی و تەبایی سیاسیی لە كوردستان”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك