كوردى

گۆڕان: مانگی داهاتوو کۆنفڕانسی نیشتمانی دەبەستین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

عومەری سەید عەلی دەتوانێ خۆی بۆ ڕێکخەری گشتی کاندید بکاتەوە

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند گۆڕان ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتمانی کردووە و ئەگەر ھیچ پێشھاتێکی سیاسی ڕوونەدات، لە ٢٠/١دا کۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجام دەدەین.

چالاک موھەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند “ھەرچەندە خانەی ڕاپەراندن ڕێکخەری گشتی ھەڵدەبژێرێت، بەڵام نازانم ئایا ئەمجارە کاک عومەری سەید عەلی خۆی کاندید دەکاتەوە یان نا، بەڵام کاک عومەری سەید عەلی مافی ئەوەی ھەیە ئەم جارەش خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی کاندید بکاتەوە”.

هەروەها گوتی “جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی داوە، بێگومان کۆنفڕانسی نیشتمانی بەرامبەر کۆنگرەی حزبە تەقلیدیەکانە، بەڵام ئێمە ناومان ناوە کۆنفڕانسی نیشتمانی، بۆیە لەو کۆنفڕانسەدا ھیچ ھەڵبژاردنێک ناکرێت، تەنھا بەدەستووری خۆمان و پەیڕەوی گۆڕان و ژوورەکانمان دەچینەوە و تاوتوێی خاڵە لاواز و بەھێزەکەمان دەکەین، دوای ئەوە ھەڵبژاردنەکانی ناوخۆمان دەکەین”.

گوتیشی “دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانمان ئێمە لەسەر ئاستی شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، باژێروانەکانمان ھەڵدەبژێرینەوە و ئەوان دەبن بەئەندامی جڤاتی نیشتمانی نوێ، ھەروەھا ڕێکخەری ژوورەکانمان بەرپرسی فراکسیۆنەکانمان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەوانیش دەبن بەئەندامی جڤاتی نیشتمانی، بۆیە ئەو جڤاتی نیشتمانی نوێیە خانەی ڕاپەڕاندن ھەڵدەبژێرێت بەڕێکخەری گشتیشەوە”.

ئاماژەی بەوەش دا “لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەنجامدانی کاروبارەکانی کۆنفرانسی نیشتمانی پێک ھێنراوە و ٩ لیژنەی فەرعی لەسەر ئیشوکارەکانی خۆیان بەردەوامن، بەڵام ئەگەر ھیچ پێشھاتێکی سیاسی ڕوونەدات، بێگومان ئێمە لە کاتی خۆیدا و لە ٢٠/١/٢٠١٩ کۆنفڕانسی خۆمان ئەنجام دەدەین”.

لەبارەی ئەوەی عومەری سەید عەلی خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی کاندید دەکاتەوە، چالاک موھەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان باسی لەوە کرد “نازانم بەڕێز عومەری سەید عەلی خۆی کاندید دەکاتەوە یان بە پێچەوانەوە، بەڵام خانەی ڕاپەڕاندن بڕیاری ئەوە دەدات ئایا ئەمجارە عومەری سەید عەلی ھەڵدەبژێرێتەوە، یان کەسێکی دیکە بە ڕێکخەری گشتی ھەڵدەبژێرن، بەڵام ھەموو ھەڵسوڕاوێکی بەرچاوی گۆڕان دەتوانێ خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی کاندید بکات، لەگەڵ ئەوەشدا عومەری سەید عەلی مافی ئەوەی ھەیە ئەمجارەش خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی کاندید بکاتەوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك