كوردى

نه‌یمار له‌ ریال مه‌درید نزیك ده‌بێته‌وه‌

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌ڤانی، چه‌ند پێشهاتێكی تازه‌یان له‌ گرێبه‌ستی نه‌یمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ئێستای، پاریس سانجێرمان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ پێده‌چێت ریال مه‌درید له‌ رفاندنی نه‌یمار له‌ هه‌مووان نزیكتر بێت، كه‌ له‌وانه‌یه‌ دوایین وه‌رزی بێت له‌ پاریس سانجێرماندا. 

ماڵپه‌ڕی دیفینسا سێنتراڵ باس له‌وه‌ ده‌كات، نه‌یمار دا سیلڤا، هیچ مه‌رجێكی سزایی له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرماندا نییه‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بچێته‌ تیپێكی دیكه‌وه‌. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌شڵێت “بارسێلۆنا پێشینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یماری نییه‌، ئه‌گه‌ر بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی بدات، وه‌ك پێشتر باس ده‌كرا”. ئه‌مه‌و پێشتر چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌ڤانی باسیان له‌وه‌ ده‌كرد، به‌های مه‌رجی سزایی له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یمار، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئێستای پاریس سانجێرمان، بڕه‌كه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆیه‌. 

دیفینسا سێنتراڵ روونیشی ده‌كاته‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و پێشهاته‌ تازه‌یه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یماردا، به‌خته‌كانی ریال مه‌درید بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ نه‌یمار به‌رز ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێده‌چێت به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا، ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی پاریس جێبهێڵێت. 

هه‌مان سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێز، هه‌وڵده‌دات ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌ بقۆزێته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان، ناسر ئه‌لخلێفی هه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌ بێت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سپی شاهانه‌. 

ئه‌مه‌و باسی چه‌ندین ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئاینده‌ی نه‌یمار دا سیلڤا، له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌كرێت، كه‌ چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌ڤانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، خاوه‌نی گرانترین ده‌سته‌واره‌ له‌ جیهانی تۆپه‌ جادووییه‌كه‌ (222 ملیۆن یۆرۆ)، بڕیاریداوه‌ یانه‌كه‌ی پاریس جێبهێڵێت، یانه‌كانی بارسێلۆنا، یان ریال مه‌دریدیش، له‌ به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌ته‌كانی نزیكترینن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك