كوردى

ئارنۆڵد به‌ئۆتۆمبیلێكی ناوازه‌ و جگەرەیەكی كووبییەوە بینرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مریكی ئارنۆڵد شوایزینگەر له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی كالیفۆرنیا به‌ئۆتۆمبیلێكی ناوازه‌وە به‌جگه‌ره‌ كێشانه‌وه‌ وێنه‌ی گیرا.

ئارنۆڵد ته‌مه‌ن 71 ساڵه‌ له‌ رێگه‌ی زوومی كامێراكانی پاپارازییەوە له‌ ناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری هه‌مه‌ری ده‌گمه‌ن وێنه‌ی گیراوه‌، كه‌ وه‌ك هه‌ندێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌مریكییه‌كان نووسیویانه‌ ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبڵله‌ تایبه‌ته‌ پێده‌چێت ته‌نها یه‌ك جۆری هه‌بێت له‌ جیهاندا كه‌ به‌م دیزاینه‌ دروست كرابێت.

ماڵپه‌ڕی (ده‌یلی مه‌یڵ)ی به‌ریتانی نووسیویه‌تی كه‌ ئارنۆڵد حه‌ز له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ ده‌كات كه‌ جۆره‌كانیان نزیكه‌ له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ بواری سه‌ربازی به‌كارده‌هێندرێن.

پێشتر له‌ ساڵی 2017دا ئارنۆڵد له‌ وڵاتی نه‌مسا ئاشكرای كردبوو كه‌ ئۆتۆمبیلێكی له‌ جۆری هه‌مه‌ر كڕیوه‌، له‌ ڕووی خه‌سڵه‌ت و دیزاینه‌وه‌ شتێكی ناوازه‌یه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك