كوردى

بۆچی نێوانی ئیبراهیمۆڤیچ و رۆناڵدۆ سارده‌؟

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌ڤانی روویانكردووه‌ته‌وه‌، نهێنی ساردی نێوان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، بۆ وه‌ستانی رۆناڵدۆ به‌ رووی ویستی ئیبراهیمۆڤیچ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و ده‌مانه‌ی یاریزانی بارسێلۆنا بوو، ئه‌وه‌ چۆن بووه‌؟.

ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی ئێكسپرێس ئاشكرایكردووه‌، هۆكاری ساردی نێوان هێرشبه‌ره‌كه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ئه‌ستێره‌كه‌ی یوڤێنتوس، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆ ئه‌وكاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ رۆناڵدۆ بووه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی ئیبرا بۆ ریال مه‌درید، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا. 

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ به‌ریتانییه‌ ده‌ڵێت “رۆناڵدۆ لێنه‌گه‌ڕا ئیبراهیمۆڤیچ درێسی مێرینگێ بپۆشێت له‌ ساڵی 2010 دا، چونكه‌ ئیبرا هیوای ده‌خواست له‌ بارسێلۆنا بڕوات و روو بكاته‌ ریال مه‌درید، كه‌ ته‌نیا یه‌ك وه‌رز یاری بۆ كرد، پاشان چووه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی”. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێت ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن 37 ساڵان، باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌یه‌، ئه‌و له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتره‌، دیارترین نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌، ئه‌و لێدوانه‌یه‌ كه‌ زڵاتان وه‌رزی رابردوو دای، دوای ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ به‌ لێدانێكی جوانی ده‌بل كیك، گۆڵێكی له‌ تۆڕی یوڤێنتوس له‌ چامپیۆنزلیگ تۆماركرد، زڵاتان ئه‌وكات گوتی “گۆڵێكی جوانه‌، به‌ڵام ده‌بێت له‌ دووری 40 مه‌تر هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ گۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را”.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ ئازاری پێبگات، هه‌ر ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان تۆڵه‌ی خۆی لێبكاته‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك