كوردى

سووكترین لابتۆپی جیهان دروست كرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ كۆمپانیای “ئێڵ جی”ی تەكنەلۆجی ڕایگه‌یاند كه‌ لابتۆپێكیان دروست كردووه‌، له‌ ڕووی كێشه‌وه‌ ده‌بێته‌ سووكترین لابتۆپ له‌ جیهاندا.

ماڵپه‌ڕی TNW سه‌باره‌ت به‌م لابتۆبه‌ نوێیه‌ی ئێڵ جی نووسیویه‌تی كێشی لابتۆپه‌كه‌ 1340 گرام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ لابتۆیه‌كانی دیكه‌ی جیهان ده‌بێـته‌ سوكترین لابتۆپ، چونكه‌ زۆربه‌ی زۆری لابتۆپی ئاسایی كێشی 2000 گرام ده‌بێت.

خه‌سڵه‌تە تازه‌كه‌ی ئه‌م لابتۆپه‌ له‌ شاشه‌كه‌یدا زیاد كراوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ خه‌سڵه‌تی WQXGA كه‌ 2560 × 1600 پێكسیل ده‌بێت.

كۆمپانیای ئێڵ جی رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م جۆره‌ لابتۆپە له‌ ڕووی نووسین و یاری و سه‌یركردنی ڤیدیۆوە كوالیتییه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ و توانای به‌رگه‌گرتنی گه‌رمایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك