كوردى

له‌ ئامه‌د 49 ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیر كران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی ئامه‌د هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كیی هه‌ده‌په‌ له‌ گەورە شارەكەی باكووری كوردستان و 49 ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌ی ده‌ستگیر كرد. هه‌فته‌ی رابردووش به‌هه‌مان شێوه‌ پۆلیس هه‌ڵكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په‌ له‌ شاری رۆحا و 55 ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كردبوو.

وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ له‌یلا گوڤه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌، كه‌ له‌ زینداندا مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و داوا ده‌كات گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كۆتایی پێ بێت له‌ ئیمیڕاڵی، سه‌دان ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ له‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی خۆیان له‌ ئامه‌د كۆبوونه‌وه‌ و مانیان له‌ خواردن گرت.

ئه‌مڕۆش پۆلیس هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ریان و 49 ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كرد، تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی داونه‌ته‌ پاڵ كه‌ پروپاگنده‌ بۆ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ئاشكرای كرد زیاتر له‌ 5 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی توركیا ده‌ستگیر كراون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك