كوردى

لە ساڵی 2003 وە نەوتی بەسرە بە قاچاخ دەبردرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر 

تۆڕی بۆری گواستنەوەی نەوتی پارێزگای بەسرە بەدەیان کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە و لەگەڵ ئەوەی بەشێکی خراونەتە ژێر زەوییەوە، بەڵام ئەمە رێگری لە قاچاخچییەکان نەکردووە لە بە قاچاخ بردنی ئەو نەوتە. لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003 و لاوازی دەسەڵاتی یاسا، پرۆسەی بە قاچاخبردنی نەوت زیاتربووە. 

عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق رایگەیاند: “حكومەتەكە خۆی لەو حیزب و میلیشیایانە پێكهاتووە، بۆیە ئەوانە خۆیان حوكمڕانییەكە و سیاسەتەكە بەڕێوە دەبەن، ئەمەش شتێكی نوێ نییە. لە ساڵی 2003وە پرۆسەكانی بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەكان و نەوتی خاو لەڕێی سەكۆی سەر شەتولعەرەب و زوبێر و شوێنانی دیکە دەستی پێكردووە، بەڵام ئەگەر دزەكە خۆی پارێزەری بێت وەك لە پەندە عێراقییەكەدا هاتووە، چۆن لێپێچینەوە دەكرێت، هیچ لایەنێك لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەكراوە، بەهیچ شێوەیەك، سەرباری هەموو راپۆرت و گەواهییەكانی پەیوەست بە پرۆسەكانی گەندەڵی و بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەكان و نەوتی خاو”.

موجیب حەسانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “رۆژانە نەوتی پارێزگای بەسرە لەلایەن لایەنی نێوخۆیی و دەرەکییەوە بە قاچاخ دەبردرێت، نەوتی هەندێک شوێنی بیابانی و دوورەدەستەکان، لە رێگەی ئاوی شەتولعەرەب و دواتر بۆ ئاوەکانی کەنداو بە قاچاخ دەبردرێت”.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ئاماژەی بەوەکرد، هێزە ئەمنییەکان لێرەو لەوێ دەست بەسەر تەنکەرەکانی گواستنەوەی نەوت دەگرن، رۆژی سێشەممەی رابردوو تەنکەرێکی بەقاچاخبردنی نەوت دەستی بەسەرداگیراوە، زۆرجار لە رێگەی بەلەمی بچووکەوە لە ئاوی شەتولعەرەب و کەنداو نەوت بە قاچاخ دەبردرێت، بە داخەوە تاوەکو ئێستا ئەو لایەنانە ئاشکرا نەکراون کە لە پشت بە قاچاخبردنی نەوتن لە حیزب و میلیشا و لایەنەکانی دیکەوە و، پێویستە لایەنە ئەمنییەکان ئەمانە ئاشکرابکەن. 

بە گوتەی حەسناوی، لە ئاوی هەرێمیدا بازاڕێکی گەورەی نەوتی قاچاخ هەیە و دەوڵەتیش ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات، هاوکات داتا و زانیاری وردیش نییە لەبارەی کۆی گشتی نەوتی قاچاخ و داهاتەکەی.

وائیل عەبدولـلەتیف، پەرلەمانتاری پێشووتری پارێزگای بەسرە رایگەیاند: “پرۆسەی بە قاچاخبردنی نەوت لەلایەن ئەو گرووپ و مافیانە ئەنجامدەدرێت، کە حیزب و لایەنە چەکدارەکان پشتیوانیان لێدەکەن. بەشێوەیەکی ئاسایی کەشتییەک لە دەرەوەی ئاوی هەرێمیی عێراقی ماوەی 3 رۆژ بۆ هەفتەیەک دەمێنێتەوەو، لە رێگەی بەلەمەوە کە 10 بۆ 20 تۆن-یان هەڵگرتووە نەوتەکەی بۆ دەگوازنەوە و دەیفرۆشن و، پارەکەش راستەوخۆ، یاخود لە رێگەی ئەژماری بانکییەوە پێیان دەدرێت”.

پارێزگای بەسرە یەک لەسەر سێی یەدەگی نەوتی عێراق پێکدەهێنێت و خاوەن کێڵگەی نەوتی زۆر گەورەیە و نزیکەی 90%ی کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق پێکدەهێنێت. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك