كوردى

نهێنیی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سەر رۆژهه‌ڵاتی فورات ئاشكرا ده‌بێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەنووسێكی توركیا نهێنی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ئاشكرا كرد، كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ هێزەكانی یەپەگەی لێیە بەناوی سوپای سووریای دیموكرات.

موحه‌ره‌م ساریكایا له‌ وتارێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئاشكرای كردووە ئامانجی توركیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ پچڕاندنی پەیوەندیی جوگرافیی نێوان كانتۆنه‌كانی كۆبانێ و جه‌زیره‌یه‌.

نووسیویەتی “ئه‌نكه‌را هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات كردووه‌، 1200 چه‌كداری سوپای سووریای ئازادیشی له‌ ئیدلیب و ئه‌لباب گواستووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر گرێ سپی و ئاكچه‌قه‌ڵا نیشته‌جێی كردوون. هه‌روه‌ها به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێت، سه‌دان سه‌ربازی توركیاشی له‌ ناوچه‌ی جه‌یلان پنار كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر عه‌ین راسه‌ واته‌ سه‌ری كانی، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دایه‌”.

ئه‌و نووسه‌ره‌ هەروەها ئاشكرای كردووە كە ئامانجی توركیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ پچڕاندنی كانتۆنه‌كانی كۆبانێ و جه‌زیره‌یه‌، هه‌روه‌كو چۆن ئۆپه‌راسیۆنی قه‌لغانی فورات و چڵه‌ زه‌یتون ئامانج لێی پچڕانی كانتۆنه‌كانی عه‌فرین و كۆبانێ بوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك