كوردى

ئۆپێک دوایین راپۆرتی لەسەر بازاڕی نەوت بڵاوکردەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

بەپێی راپۆرتەکەی ئۆپێک، لە مانگی 11 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەندامانی رێکخراوەکە بەبڕی 11 هەزار بەرمیل دابەزیوە و بۆ 32 ملیۆن و 965 هەزار بەرمیل کەمیکردووە. 

لەمانگی 11، هەریەکە لە عێراق و سعودیە ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزکردووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی لە بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئۆپیک هەریەکە لە رووسیا و ئەمریکا ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزکردووەتەوە، ئەمەش گوشارەکانی سەر بازاڕی وزەیان زیاتر کردووە.

بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی 11 لەلایەن سعودیەوە قەرەبووی ئەو کورتهێنانەی کردووەتەوە کە بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە دروستبووە.

لە مانگی 11 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە رۆژانە 377 هەزار بەرمیل زیادیکردووە. بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران رۆژانە 380 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

15 ئەندامی ئۆپێک و 10 بەرهەمهێنەری دیکەی دەرەوەی رێکخراوی ئۆپێک سەرەتای ئەم مانگە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی رۆژانە 1.2 ملیۆن بەرمیل بە مەبەستی جێگیرکردنی بازاڕی نەوت.

سوهەیل مەزرووعی، وەزیری وزەی ئیمارات رایگەیاند: “بڕیاری ئێمە بۆ ساڵی 2019 ئەوە بوو کە بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان 1 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە. ئێمە پێمانوایە، ئەم بڕە بازاڕی نەوت جێگیردەکات و لەبەر ئەوەش ساڵی 2019 سالێکی باش دەبێت.”

بەپێی گوتەی خالد فالح ، وەزیری وزەی سعودیە، لە دوو مانگی داهاتوودا لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەی ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتە دادەبەزێت بۆ رۆژانە 10.2 ملیۆن بەرمیل. بەو پێیەش لە کەمکردنەوەکان، سعودیە پشکی شێری بەردەکەوێت. بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئەندامانی دیکەی ئۆپێک بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان کەمناکەنەوە.

سوهەیل مەزرووعی، وەزیری وزەی ئێمارات رایگەیاند: “هەرچۆن پێشتر رامانگەیاندووە، ئیمارات بەرێژەی سەدا 2.5 ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی کەمدەکاتەوە. کۆمپانیای نیشتمانی نەوت هاوبەشەکانی لەوە ئاگادارکردووەتەوە.

وەزیری وزەی ئیمارات دەڵێت لە مانگی چواری ساڵی داهاتوودا جارێکی دیکە بەرهەمهێنەرانی نەوت کۆدەبنەوە رێککەوتنەکەیان درێژدەکەنەوە.

لە راپۆرتە نوێیەکەی ئۆپێکدا هاتووە، هەرچەندە بازاڕی نەوت سەرەتای ساڵی 2018 ی بە باشی دەستپێکرد، بەڵام نیگەرانی لە شەڕی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا سستی گەڕاندەوە بۆ بازاری نەوت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك