كوردى

لە ئەنبار كۆگایەكی خەشخاش و داتورای داعش دۆزرایەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبار دەستیان بەسەر كۆگایەكی حەشاردراوی مادەی هۆشبەری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا گرت، كە رووەك و گیای خەشخاش و داتورای هۆشبەری لەخۆ گرتبوو.

میدیا عێراقیەكان لە سەرچاوەی ئاگەداریان گواستەوە كە هێزە ئەمنیەكان بەیارمەتی هاووڵاتیانی ئەنبار كۆگای مادە هۆشبەرەكانی داعشیان دۆزیوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی داعش لە كاتی دەست بەسەرداگرتنی ئەنبار، لە چەندین شوێنی سنووری ئەنبار چاندبوونی.

دوای دۆزینەوەی ڕووەك و گیا هۆشبەرەكان، لیژنەی تایبەتمەند لە پۆلیس و تەندروستیی ئەنبار دەستیان بەلەناوبردنی مادە هۆشبەرەكان كردووە. هەروەها بڕیار دراوە چاودێرییەكی بەردەوام لەسەر ئەو ناوچانە دابندرێ، كە داعش مادەی هۆشبەری تێدا چاندبوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك